"كه‌ره‌مێ سه‌یاد" به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی رادیۆی كوردیی یه‌ریڤان كۆچی دوایی كرد
كه‌ره‌مێ سه‌یاد، خۆی و خانه‌واده‌كه‌ی زیاتر له نیو سه‌ده له به‌شی كوردی له رادیۆی یه‌ریڤان خزمه‌تیان كرد، سه‌رده‌مانێك حكومه‌تی ئه‌رمینیا به هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه نیازی داخستنی ئه‌م به‌شه‌ی هه‌بووه، به‌ڵام كه‌ره‌مێ سه‌یاد رۆژانه (12) كیلۆمه‌تر به‌پێ رویشتووه، ته‌نیا له پێناو ئه‌وه‌ی په‌خشی زمانی كوردیی رادیۆكه به‌رده‌وام بێت.
كه‌ره‌مێ سه‌یاد له 30 به‌فرانباری 1938 له گوندی حه‌كۆی ناحیه‌ی تالین له ئه‌رمه‌نستان له‌دایك بووه و هه‌ر له‌وێش خوێندنی سه‌ره‌تایی ته‌واو كردووه، له ساڵی 1960 ـه‌وه له رادیۆی ده‌نگی یه‌ریڤان ده‌ست به‌كار بووه، كاتێك به هۆی خراپی ره‌وشی ئابووری، 12 خه‌باتكاری رادیۆ، ئه‌رمه‌نستان جێ ده‌هێڵن، به‌هێز و له‌خۆبووردوویی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی كه‌ره‌مێ سه‌یاد وا ده‌كه‌ن ده‌نگی كوردی رادیۆی یه‌ریڤان به زوڵاڵی تا ئه‌مڕۆ هه‌ر به زیندوویی بمێنێته‌وه.
کەرەمێ سەیاد، نزیکەی 40 ساڵ لە بەشی کوردیی رادیۆی یه‌ریڤاندا کاری کردووە. لە ساڵی 1960دا وەک هاوکار و پاشان خێرا وەک بێژەر و دواتر وەک بەڕێوەبەری ئەو رادیۆیە خزمەتی زۆری بە زمان و وێژە و چاندی کوردی کرد.
کەرەمێ سەیاد لەم ساڵانەی دواییدا و سەرەڕای گرفتە جیاجیاکان نەیهێشت ڕادیۆکە دابخرێت و لەگەڵ کچ و کوڕەکەیدا بە گیان و دڵ پارێزگاری‌یان لەو ئێزگە کوردییە کرد.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (27ی ئادار/ مارسی 2021) له یه‌ریڤانی پایته‌ختی ئه‌رمنستان له ته‌مه‌نی (83) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
k24 -
