بەشیر حەداد: پشکی هەرێمی کوردستان کێشە نییە بۆ سەر پەسەندکردنی بودجەی عێراق
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، باس لە بەهای دۆلار کرا و زۆرینە بەوە رازیبوون بەهای دۆلار وەک خۆی بمێنێتەوە، گوتی: "حکوومەت و زۆرینەی لیژنەی دارایی پەرلەمان ڕازین بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بە 145 هەزار دیناری عێراقی بمێنێتەوە".
لەبارەی پشکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "ئەو دەقەی رێککەوتنی لەسەر کراوە، تەنها دەنگ لەسەر ئەوە دەدرێت و پشکی هەرێمی کوردستان کێشە نییە بۆ سەر پەسەندکردنی بودجەی عێراق، ڕێککەوتن لە لیژنەی دارایی لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان کراوە".
باسنيوز
