پارتی دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی كه‌ركووك ره‌ت ده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 27/3/2021، د. محه‌مه‌د خورشید، به‌رپرسی لقی سێی كه‌ركووكی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕايگه‌یاند: "له‌باره‌ی دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی كه‌ركووك، ساڵی 2007 كاتێك رزگار عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك بوو، بریاری ده‌ركرد كه پۆسته‌كانی كه‌ركووك به‌پێی كورسییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا بێت، ئێستا تازه سه‌رله‌نوێ راكان سه‌عید جبوری، ئه‌م نووسراوه‌ی ناردووه‌ته‌وه بۆ فه‌رمانبه‌رانی ناو ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا، له كاتێكدا ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا راوه‌ستاوه و ته‌نیا فه‌رمانبه‌رانی ماون، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر پۆستێك زیاتر لای كورد بێت یان توركمان، وه‌ری بگرێته‌وه بۆ عه‌ره‌ب، ئه‌ویش پشتی به‌و نووسراوه‌ی ساڵی 2007 به‌ستووه كه واژۆی رزگار عه‌لیی به‌سه‌ره‌وه‌یه و ئێستا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتییه.
به‌رپرسی لقی سێی پارتی، گوتیشی: "كه‌ركووك داگیر كراوه، راكان سه‌عید پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك، هه‌ر گۆرانكاڕییه‌كی ناشه‌رعی له‌و پۆستانه‌دا به‌بێ بوونی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا بكا، كارێكی نایاسایی و خراپه و ئه‌وه كاری ئه‌نجوومه‌نی پارێزگایه نه‌ك لایه‌نی دیكه، ناكرێت پارێزگاری سه‌پێندراو كه ده‌سه‌ڵاتی ته‌نفیزییه، ده‌ست وه‌ربداته ده‌سه‌ڵاتی چاودێری، له قازانجی نه‌ته‌وه و پێكهاته‌یه‌كی دیكه.
سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش، ئێستا به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌نجوومه‌ن پارێزگا راگیراوه و بڕیاره‌كه چووه‌ته دادگای فیدراڵی، ئه‌گه‌ر دادگا رێژه‌ی یاسایی ته‌واو بێت، ده‌بێ گرفتی ئه‌نجوومه‌ن كۆتایی پێ بێت و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا چالاك بكرێته‌وه، ناكرێت پارێزگار له‌جیاتی ئه‌نجوومه‌ن بڕیار بدات، ئه‌مه ده‌رئه‌نجامی خیانه‌تی 16ی ئۆكۆتبه‌ره و راكان سه‌عید له به‌رژه‌وه‌ندیی عه‌شیره‌ته‌كه‌ی خۆی كار ده‌كات، دوای 16ی ئۆكۆتبه‌ر رێژه‌ی كورد زۆر كه‌م بووه‌ته‌وه، تا ئێسته 200 ئه‌فسه‌ری كورد له پۆسته‌كانیان لادراون و هێشتاش له لادانیان به‌رده‌وامن.
باسنيوز
