پۆلیسی كەركووك: پیاوێك ئاگری لە جەستەی ژنەكەی بەر دا

پۆلیسی كەركووك: پیاوێك ئاگری لە جەستەی ژنەكەی بەر دا
لە گەڕەكێكی شاری كەركووك، پیاوێك ئاگری لە جەستەی ژنەكەی خۆی بەر داوە و پیاوەكەش هەڵهاتووە.

لەمبارەوە عەقید یووسف ساڵح، بەڕێوەبەری بنكەی پۆلیسی دۆمیزی كەركووك، ڕايگەیاند: "ئەمڕۆ شەممە 27/3/2021، لە گەڕەكی سەربازی كەركووك، پیاوێكی توركمانی شیعە، ئاگری لە جەستەی ژنەكەی خۆی بەرداوە و ڕێژەی سووتانی جەستەی ئافرەتەكە یەكجار زۆرە و ئەگەری مردنی هەیە".

گوتیشی: "گوتەمان لە ژنەكە وەرگرتووە و ئێستاش هێزەكانی پۆلیس دەستیان بە لێكۆڵینەوە لەو ڕووداوە كردووە و پیاوەكە هەڵهاتووە و پۆلیس لە هەوڵی دەستگیركردنیدایە".












باسنيوز

Top