شێخ شامۆ: ئه‌گه‌ری دروستبوونی شەڕ لەنێوان په‌كه‌كه و سوپای عێراق لە شنگال هه‌یه
شێخ شامۆ، راوێژکاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان بۆ كاروباری کوردانی ئێزدی، رایگەیاند، حكوومه‌تی عێراق چەندین جار مۆڵه‌تی بە په‌كه‌كه بۆ چۆڵکردنی شنگال داوە.
شێخ شامۆ گومانی خۆی لە کشانەوەی چەکدارانی سەر بە پەکەکە لە شنگال نیشان دا و رایگەیاند، ”باوه‌ڕ ناكه‌م په‌كه‌كه چۆڵکردنی شنگال قبوڵ بكات، چونكه بریاری په‌كه‌كه به‌ده‌ستی خۆی نییه ئه‌و ئهجێندایەی په‌كه‌كه‌ی ته‌كلیف كردووه له شه‌نگال بمێنێته‌وە، رێگای نادات لەو شارە دەربچێت“.
راوێژکاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان بۆ كاروباری کوردانی ئێزدی دڵگرانیی خۆی بەوە نیشان دا، کە زمانی پەکەکە زمانی شەڕە و ”بچێته هه‌ر شوێنێك یان به‌شه‌ڕ یان به وێرانی جێی ده‌هێڵێت“.
شێخ شامۆ جەختی لەوە کردەوە، کە پەکەکە لە رووی فەلسەفییەوە بە تورکیاوە گرێدراوە و لە رووی ئیدارەشەوە بە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، کە ئێران ئەو میلیشیایانە بەڕێوە دەبات، بۆیە ئێستا پەکەکە لە شنگال خزمەتی بەرژەوەندییەکانی ئێران و تورکیا دەکات.
شێخ شامۆ پێشبینیی دەکات شەڕ لەنێوان پەکەکە و سوپای عێراق هەڵبگیرسێت و لە ئەگەری هەڵگیرسانی ئەو شەڕەش، تەنیا شنگال و خەڵکی شنگال زەرەرمەند دەبن.
باس‌نیوز
