بەڕێوەبەرایەتیی كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێمی كوردستان ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌

بەڕێوەبەرایەتیی كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێمی كوردستان ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌
له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا، بەڕێوەبەرایەتیی كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێمی كوردستان، ئاشكرای كرد به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با بۆ رۆژانی نه‌ورۆز به‌ سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێ كرا.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 27/3/2021، بەڕێوەبەرایەتیی كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێمی كوردستان ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ ڕوو، لە جەژنی نەورۆز و پشووەكاندا بە سەركەوتوویی بەرنامەی وەزارەتی كارەبا جێبەجێكرا و بەتێكڕا رۆژانە لە سەرووی 19 كاتژمێرەوە كارەبا بە هاوووڵاتیان درا.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا، ئه‌وه‌ بیر هێنراوه‌ته‌وه‌، كه‌ لە پەیامی جەژنی نەورۆزدا وەزارەتی كارەبا بە هاووڵاتیانی راگەیاندبوو؛ لە جەژنی نەورۆز و پشووەكانی سەری ساڵی نوێی 2721 كوردی بە پشتبەستن بە بەرهەمهێنانی 3400 مێگاوات كارەبا و لە رێگەی 7000 فەرمانبەری ئیشكگرەوە، 18 كاتژمێر كارەبا بە هاووڵاتیان دەدەین، لە ماوەی یەك هەفتەی رابردوودا وەزارەتی كارەبا توانی سەركەوتوانە ئەو بەرنامەیەی كە رای گەیاندبوو جێبەجێی بكات و بەتێكڕا لە سەرووی 19 كاتژمێرەوە كارەبا بدات و بەشێوەیەكی رێكوپێك بەسەر پارێزگاگانی كوردستاندا دابەشی بكات.

بەڕێوەبەرایەتیی كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێمی كوردستان، ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ ڕوو، كه‌ تیمەكانی كۆنتڕۆڵی كارەبا بە پاڵپشتی و هاوكاریی تیمەكانی وێستگەكان و كرێكارانی سیانەكان 24 كاتژمێر لەخزمەتی هاووڵاتیاندا بوون.












باسنيوز


Top