هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی پاككردنه‌وه‌ی سەیرانگاکانی دەوروبەری هەولێر ده‌ستی پێكرد

هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی پاككردنه‌وه‌ی سەیرانگاکانی دەوروبەری هەولێر ده‌ستی پێكرد
بەمەبەستی پاکڕاگرتنی ژینگەی هەولێر، پارێزگاری هەولێر له‌ سەیرانگای دڵۆپە و نزیک مۆنۆمێنتی شەهیدان لە ڕۆژهەڵاتی شاری هەولێر، هەڵمەتی پاککردنەوەی سەیرانگاکانی هەولێری ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 27/3/2021 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر له‌ ده‌ستپێكی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا، ڕای گەیاند کە ئەمڕۆ سەرجەم فەرمانگەکانی پاکوخاوێنی و شارەوانی و خزمەتگوزارییەکان بەشداری ئەو هەڵمەتە دەکەن کە تا کۆتایی پرۆسه‌ی پاککردنەوە، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ بەردەوام دەبێت.

پارێزگاری هەلێر گوتیشی: هاوکات لەگەڵ ڕێکارە خۆپارێزییەکان، داوا لە هاوڵاتییان دەکەین کە لە کاتی گەشت و سەیران، پاکوخاوێنی بکەن بە مەرجی چوون و گەڕانەوە، چونکە ژینگەی کوردستان ژینگەیەکی ڕەنگینە و پێویسته هەمووان بیپارێزن.

هیواشی خواست کە هاوڵاتیان و گەشتیاران پابەندی ڕێنوێنییەکان بن و ئاگاداری خۆیان و دەوربه‌ریان بن.







باسنيوز
Top