سبه‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان لە ڤاكسینی ئاسترازێنیكا ره‌وانه ده‌كرێت
حه‌سه‌ن ته‌میمی وه‌زیری ته‌ندرووستی عێراق له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: "وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سبه‌ی ده‌ستده‌كات به‌دابه‌شكرنی ڤاكسینی كۆرۆنا به‌سه‌ر ته‌واوی دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كان له پارێزگاكان و هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی ناوی خۆیان به شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی تۆماركردووه ڤاكسین وه‌رده‌گرن".
ته‌میمی گوتیشی: "داوا له ته‌واوی هاووڵاتییان ده‌كه‌ین ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن و په‌له بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسین. ڤاكسینی ئه‌سترازێنیكا له لایه‌ن رێكخراوی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانییه‌وه په‌سه‌ندكراوه و سه‌لامه‌ت و كارایه. جەختیشكردەوە، "ڤاكسینه‌كه به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه و به خۆڕایی به‌سه‌ر هاووڵاتییان دابه‌ش ده‌كرێت".
داواشی له هاووڵاتییان كرد جگه له ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كان، ڤاكسین له هیچ شوێنێكی دیكه وه‌رنه‌گرن و پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بن.
لە لایەكی دیكەوە سه‌یف به‌در گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بە ملیۆنان ڤاكسینی كۆرۆنا بگات به عێراق.
بەدر گوتی: "ئه‌م پێكوته‌یه، ڤاكسینەی ئاسترازێنیكایه، كه له لایه‌ن هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پێكوته‌كان كۆڤاكس، په‌سه‌ند كراوه، ڤاكسینێكی سه‌لامه‌ت و كارایه. ڤاكسینەكە به‌سه‌ر بنكه‌كانی ته‌ندرووستی له به‌غدا و پارێزگاكان دابه‌ش ده‌كرێت به گوێره‌ی چڕی دانیشتوان.
گوتیشی: چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بەملیۆنان لە ڤاكسینی كۆرۆنا بگاتە عێراق، 16 ملیۆن ڤاكسین له كۆڤاكس ده‌گات، دوو ملیۆن له چینه‌وه، و سێ ملیۆنی دیكه له فایزه‌ر و ملیۆنێك دیكه‌ش له رووسیاوه ده‌گات.
روونیشكردەەوە، "ئێمه ده‌مانه‌وێت رێژه‌ی له%20 تێپه‌ڕێنین، كه رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی دایناوه. هه‌ر چاره‌سه‌رێك و پێكووته‌یه‌ك ده‌گاته عێراق، پشكی هه‌رێمی كوردستانیش به گوێره‌ی چڕی دانیشتوان داده‌ندرێت. هاووڵاتییان پابه‌ندی رێنماییه‌كان نین و ژماره تووشبووانی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان هاوشێوه‌ی، عێراق به‌رزه.
K24 -
