كەركووك... قوتابییەك بۆ دووەم جار دەستڕێژی گوللە لە قوتابخانەكەی دەكات
عامر نووری گوتەبێژی پۆلیسی كەركووك ڕایگەیاند قوتابییەكی پۆلی دووەمی ناوەندی لە گەڕەكی موسەڵڵای شاری كەركووك، دوای ئەوەی دوێنێ لە كاتی تاقیكردنەوەكان، بە هۆكارێكی نەزاندراو كرابووە دەرەوە، پاشان دەستڕێژی گوللەی لە قوتابخانەكەیان كردبوو، ئەمڕۆش جارێكی تر دەستڕێژی گوللەی لە قوتابخانەكەیان كردووەتەوە.
گوتیشی ئێستاش هێزەكانی پۆلیس لە بارەی تەقەكردن لەم قوتابخانەیە لەلایەن ئەو مێرمنداڵەوە دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە و هەوڵ دەدەن دەستگیری بكەن.
بەپێی زانیارییەكان، ئەم قوتابییە لە كاتی تاقیكردنەوەكان قۆپیەی كردووە و پاشان ئاشكرا كراوە و كراوەتە دەرەوە، دوای كۆتایی تاقیكردنەوەكانیش مێرمنداڵەكە چەكی هێناوە و دەستڕێژی گوللەی لە باڵەخانەی قوتابخانەكەیان كردووە، ئەمڕۆش جارێكی تر بەهەمان شێوەی دوێنێ دەستڕێژی گوللەی لە قوتابخانەكەیان كردووەتەوە.
باسنیوز
