مووچەی وه‌زاره‌تى پێشمەرگە دابه‌ش ده‌كرێت

مووچەی وه‌زاره‌تى پێشمەرگە دابه‌ش ده‌كرێت
جێگری سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگەى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕای دەگەیه‌نێت، مووچەی مانگی سێی وەزارەتی پێشمەرگە خەرج دەکرێت.

لیوا قارەمان شێخ کەمال، جێگری سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 25/3/2021، مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکەکانی 70 و 80ی پێشمەرگە دابه‌ش ده‌كرێت، ئێستا ژمێریارییەکان بۆ وەرگرتنی پارە لە بانکەکانن و دواتر دابەشی دەکەن".

سەبارەت بە مووچەی لیوایەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کە مووچەی مانگی پێشوویان پێنەدراوە، لیوا قارەمان گوتی: "نووسراو کراوە بۆ وەزارەتی دارایی، هەر کاتێك وەزارەتی دارایی فەرمانی بە گەنجینە و بانکەکان کرد، مووچەی ئەوانیش خەرج دەکرێ".

پەیوەست بە سێ مووچەی ئەو لیوایانە، بەرپرسەکەی وەزارەتی پێشمەرگە باسى له‌وه‌ كرد: "تاوەکوو ئێستا ئەمریکییەکان پارەکەیان نەخستووه‌تە سەر حیسابی وەزارەتی پێشمەرگە، هەر کاتێك ناردیان، ئەوە بۆ پێشمەرگەی لیوایەکان خەرج دەکرێ، بەڵام بە دڵنیاییه‌وه‌ پارەکە دەنێردرێ".





باسنيوز
Top