قایمقامی چه‌مچه‌ماڵ له‌باره‌ى‌ په‌یدابوونى باندى دزی و چه‌ته‌ له‌ سنووره‌كه‌یان هۆشدارى ده‌دات

قایمقامی چه‌مچه‌ماڵ له‌باره‌ى‌ په‌یدابوونى باندى دزی و چه‌ته‌ له‌ سنووره‌كه‌یان هۆشدارى ده‌دات
له‌ سنوورى چه‌مچه‌ماڵ چه‌ند باندێكى دزی و چه‌ته‌ په‌یدا بوونه، به فشار پاره‌ له‌ خه‌ڵك و كاسبكارانى سنووره‌كه‌ وه‌رده‌گرن.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 25/3/2021، ڕەمەك ڕەمەزان، قایمقامی چەمچەماڵ، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ماوەیەكە باندی دزی و چەتە بۆ وەرگرتنی پارە لە كاسبكار و ئاسنفرۆشانی سنووری چەمچەماڵ، تەلەفۆن بۆ كاسبكاران دەكەن و پاش گەیشتنی ئەو كاسبكارانە، هەوڵ دەدەن بە فشار پارەیان لێ وەربگرن".

گوتیشی: "ئێمە بە پێویستی دەزانین كاسبكاران ئاگادار بكەینەوە بە وریاییەوە مامەڵە بكەن و نەكەونە داوای ئەو جۆرە كەسانەوە".

قایمقامی چەمچەماڵ داوا لە كاسبكاران دەكات، لە كاتی بوونی هەر حاڵەتێكی لەو شێوەیه‌، هێزە ئەمنییەكان ئاگادار بكەنەوە.





باسنيوز
Top