قایمقامیەتی چەمچەماڵ هۆشداری دەداتە دانیشتووانی سنوورەکە
لە راگەیێندراوی قایمقامیەتی چەمچەماڵدا داوا لە دانیشتووانی سنوورەکە کراوە، لەکاتی هەر رووداوێکی لەو شێوەیەدا لە سنووری هەر ناحیەیەک بوون پەیوەندی بە هێزەکانی ناحیە یان بەڕێوەبەری ناحیەوە بکرێت، یاخود دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنەکانی پۆلیسی چەمچەماڵ یان JCC بکەن.
قایمقامیەتی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەش کردووە، بۆ ئەو مەبەستە هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش لە هەوڵی دۆزینەوەی ئەو کەسانەدان و رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.
هەروەها دوو ژمارە مۆبایلی JCC لە راگەیێندراوەکەدا دانراون کە بریتین لە (07705047009 و 07501258214) بۆئەوەی خەڵک لەکاتی هەر رووداوێکی لەو شێوەیەدا پەیوەندییان پێوە بکات.
rudaw-
