پۆلیسی ھەولێر كەسێكی دەستگێركرد كە بە مه‌به‌ست ھاووڵاتییەكی بە ئۆتۆمبێلەكەی كوشت

پۆلیسی ھەولێر كەسێكی دەستگێركرد كە بە مه‌به‌ست ھاووڵاتییەكی بە ئۆتۆمبێلەكەی كوشت
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس ھەولێر لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرایكرد، تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە، كە بەھۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە لەسەر رێگای پیرمام بە ئەنقەست بە ئۆتۆمبێلەكەی له‌ هاووڵاتییه‌ك داوه‌ و دواتر ھاووڵاتییەكە گیانی لەدەستداوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس ھەولێر له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فێسبووك بڵاویكردووەتەوە، "هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەشی قەزای دەشتی ھەولێر، بنکەی پۆلیسی شاوێس دوای ئاگادارکردنەوەیان، کە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی تۆمەتبارێکی دانیشتووی شاوێس بە ناوی (ع.ح.ا) لەسەر رێگای پیرمام بەئەنقەست و بە خێراییەکی زۆر به‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌ هاووڵاتییەک داوه‌ بە ناوی (صباح علی حمد) و دواتر گیانی لە دەست داوە، دەستبەجێ دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووه‌ و توانییانه‌ تۆمەتباری ناوبراو، کە لە شوێنی رووداوەکە هەڵاتبوو، لە ماوەی کەمتر لە 3 کاتژمێر دەستگیر بکەن".

لە راگەیاندراوەكەدا ھاتووە، "هێزەکانی پۆلیس، هەر لەسەر ئەو کێشەیە، دوو تۆمەتباری دیکەی ئافرەتیان بە ناوەکانی (ن.ر.ح) و (ز.ا.ع)ـیان دەستگیر کردووه‌ و هەرسێکیان بە مەبەستی وەرگرتنی رێکاری یاسایی بەرامبەریان، به‌پێی مادده‌ی 406 له‌ یاسای سزادان رادەستی دادگا کراون".
k24 -
Top