نێچیرڤان بارزانی بانگهێشتی قه‌ته‌ر ده‌كرێت
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2021/3/24 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شێخ محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانى، جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسان ئاماده‌ى بوون، بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و گرنگيى هاريكارى و هاوبه‌شى له‌پێناو ئارامى و سهقامگيريى ناوچه‌كه‌دا، ده‌رفه‌تى وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزاريى قه‌ته‌رى له هه‌رێمى كوردستان و عێراق، دوايين پێشهاته‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا و هه‌نگاوه‌كانى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى، مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش تاوتوێ كران.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى، بانگهێشتنامه‌يه‌كى فهرميى شێخ خالد بن خهليفه بن عه‌بدولعه‌زيز ئال سانى، سه‌رۆك وه‌زيرانى قه‌ته‌رى بۆ سه‌ردانى ده‌وحه قبووڵ كرد و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودانى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشى له ته‌واوبوونى رێكاره‌كانى كردنه‌وه‌ى كونسوڵخانه‌ى قه‌ته‌ر له هه‌ولێر كرد.
نێچيرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به رۆڵى گرنگيى قه‌ته‌ر و سه‌ركردايه‌تييه‌كه‌ى له ناوچه‌كه‌دا كرد و خۆشحاڵيى خۆى بۆ هه‌نگاوه‌كانى ئاساييبوونه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ وڵاتانى كه‌نداو ده‌ربڕى و هيواى خواست هه‌مووان پێكه‌وه بتوانن هاوبه‌شى، هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى باشتر له‌پێناو ئارامى و سهقامگيريى ناوچه‌كه‌دا بكه‌ن.
k24 -
