سەرۆك بارزانی و جێگری سەرۆك وەزیرانی قەتەڕ كۆبوونەوە

سەرۆك بارزانی و جێگری سەرۆك وەزیرانی قەتەڕ كۆبوونەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆك مەسعود بارزانی لە سەڵاحەدین پێشوازی لە شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەڕ و شاندێكی یاوەری كرد.

لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا جێگری سەرۆك وەزیرانی قەتەڕ سڵاوی ئەمیری قەتەڕی بە سەرۆك بارزانی گەیاند و پێزانینی هەبوو بۆ گەشەسەندن و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان.

جێگری سەرۆك وەزیرانی قەتەڕ ڕای گەیاند كە لە هەرێمی كوردستان دەرفەتی زۆر باش بۆ سەرمایەگوزاری هەیە و كردنەوەی كۆنسوڵخانەی قەتەڕ لە هەولێر دەبێتە زەمینەیەكی باش بۆ كاركردن لەسەر ئەو دەرفەتە ئابووری و سەرمایەگوزارییانەی لە هەرێمی كوردستاندا هەن. هیواشی خواست كە پەیوەندییەكانی هەردوولا گەشەسەندن بەخۆیەوە ببینێت.

لای خۆیەوە سەرۆك بارزانی وێڕای بەخێرهێنانی شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی لە كردنەوەی كۆنسوڵخانەی قەتەڕ لە شاری هەولێر و پێشوازیشی لە فراوانبوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و قەتەر كرد.












باسنيوز


Top