جێگری سەرۆک وەزیرانی قەتەڕ گەیشتە هەرێمی کوردستان
لە کاتی گەیشتنی لە فڕۆکەخانەی نێوەدەوڵەتیی هەولێر لەلایەن شێخ جەعفەر شیخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەفین دزەیی سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێ کرا.
محەمەد بن عەبدولڕەحمان جێگری سەرۆک وەزیرانی قەتەڕ کە هەمان کات وەزیری دەرەوەی قەتەڕیشە، بەمەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێکی سیاسی و ئابووری گەیشتووەتە کوردستان لەوانەش کردنەوەی كۆنسوڵخانەی قەتەڕ لە هەولێری پایتەختی کوردستان.
باسنيوز
