ئه‌نجومه‌نی باڵای زه‌رده‌شتیانی كوردستان له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی سه‌ر سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی هاته ده‌نگ
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نی باڵای زهردهشتیارنی كوردستان جه‌ختی كرده‌وه، "له بڵاوكراوه‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه‌سێك به‌ناوی (لوقمان حاجی كه‌ریم) كه ناوی له‌خۆناوه (پیر لوقمان)، بۆ چه‌ندین جاره به‌ناوی زه‌رده‌شتییه‌كانه‌وه هێرشی ناڕه‌وا ده‌كاته سه‌ر لایه‌ن و كه‌سایه‌تییه‌كان".
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، "ئێمه‌ی زه‌رده‌شتی دژی ئه‌و جۆره هه‌ڵسوكه‌وته نهشیاوهین، چونكه یه‌كێك له فه‌لسه‌فه سه‌ره‌كییه‌كانی ئایینی (مه‌زد یه‌سنا)ی زه‌رده‌شتی، یه‌كتر قبووڵكردن و پێكه‌وه‌ژیانه، بۆ مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی ئازادی و سه‌رفرازی و به‌خته‌وه‌ری بۆ هه‌موو مرۆڤه‌كان".
ئه‌نجومه‌نی باڵای زه‌رده‌شتیان ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "له‌ڕێگه‌ی ئه‌م بانگه‌وازه‌وه دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه، ناوبراو هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به زه‌رده‌شتییه‌وه نه‌ماوه و دوور خراوه‌ته‌وه. له‌به‌ر هه‌ندێك هه‌ڵوێستی ناڕه‌وا كه له‌گه‌ڵ ئه‌ندێشه و گوفتار و كرداری چاكدا ناگونجێت، ئه‌مه‌ش پایه‌ی سه‌ره‌كی ئایینه‌كه‌یه، له‌و توندوتیژییهشدا لوقمان خۆی به‌رپرسیاره، ئێمه وه‌ك ئه‌نجومه‌نی باڵای زه‌رده‌شتیانی كوردستان رێگه به هیچ كه‌سێك ناده‌ین به‌ناوی زه‌رده‌شتیانه‌وه گێره‌شێوێنی بنێته‌وه و ئاشتی و ته‌بایی نێوان پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بشێوێنێت".
k24 -
