تەرمی پرۆفیسۆر کەمال مەزهەر دەگاتەوە هەرێمی کوردستان
ئاسۆ حوسێن تەمەنی 25 ساڵە و کرێکاریی کردووە، رۆژی 15-03-2021 لە ماڵ چووەتە دەرەوە و تاوەکو ئێستا سۆراخی نەزانراوە. سەلام عەلی، مامی گەنجەکە راگەیاند: ئاسۆ کاژێر 7:00ی ئێوارە لەماڵ دەرچووە و تاوەکو ئێستا چارەنووسی نادیارە.
مامی ئەو ئاسۆ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی، برازاکەی پێش چەند رۆژێک مۆبایلەکەی لە کارکەوتووە و چاکی نەکردووەتەوە، لەبەرئەوە ژمارەکەی داخراوە، زۆربەی بنکەکانی پۆلیس و نەخۆشخانەکانیش گەڕاون سۆراخی نەبووە.
پەیوەندی بە سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە کرد و گوتی: "تاوەکو ئێستا هیچ سکاڵایەک نەگەیشتووەتە لای ئێمە، ئەگەر کەسوکارەکەی هەواڵمان پێبدەن، دەستبەجێ هەموو شوێن و لایەنێکی پەیوەندیدار ئاگادار دەکەینەوە".
ئاسۆ حوسێن دانیشتووی شارەزوور ( هەڵەبجەی تازە )یە و هێشتا ژیانی هاوسەریگیری پێکنەهێناوە، بە گوتەی سەلام عەلی مامی "کێشەی لەگەڵ هیچ کەسێکدا نەبووە".
خێزانەکەی ئاسۆ داوا لە هاونیشتمانییان دەکەن، ئەگەر زانیارییان لەبارەی کوڕەکەیانەوە هەبێت بەم ژمارەیە (07502407526) پەیوەندییان پێوەبکەن.
rudaw -
