بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان: ئاستی ئاوەکە زیاتر لە ٤ مەتر کەمی کردووە
رەحمان خانی، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان، رایگەیاند: " ئاستی ئاوی ڕووباری سیروان كە سەرچاوەی سەرەكیی بەنداوی دەربەندیخانە و لە ئێرانەوە دێت زۆر كەمی كردووە، بە جۆرێك هەندێك جار ئاستی ئاو دەگاتە سێ، یان چوار مەتر سێجا ئاو لە چریەكدا ئەمەش تەنها لە هاوین و پاییز رووی داوە، نەك لە وەرزی بەهاردا."
گووتیشی: "ئاستی ئاو بەراورد بە ساڵی ساڵی 2020، زیاتر لە چوار مەتر كەمی كردووە."
لێدوانی بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان لە كاتێكدایە كە ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان 23 ی 3وەك ڕۆژی جیهانیی كەشناسی دیاری كردووە و ئەمساڵیش لەژێر دروشمی "زەریاكان، كەشوهەوا و هەرێمی ئێمە" یادەكە دەكرێتەوە، ئەوەش بەهۆی گرنگیی زەریاكان لە دیاریكردنی كەشوهەوادا، هەروەها ئەو زیانەی گۆڕانی ئاو و هەوا بەو ڕووبەرە ئاوییانەی گەیاندووە، مەترسی لەسەر سەدان ملیۆن كەس دروست كردووە.
بەدەر لە بەنداوی دەربەندیخان و بەنداوەكانی تری هەرێمی كوردستان و رووبارەكان، دەریاچەی حەمرین لە سنووری شارۆچكەی سەعدیەی سەر بە شاری خانەقین، رێژەی ئاوی زۆر كەمی كردووە.
ئەحمەد زڕگووشی، بەڕێوەبەری شارۆچكەی سەعدیە، ئەمڕۆ سێشەممە 23ی 3ی2021، رایگەیاند: "كەمبوونەوەی ئاوی دەریاچەی حەمرین بە شێوەیەكی بەرچاو هەستی پێ دەكرێت".
دەریاچەی حەمرین ئاوی رووباری سیروانی تێدەڕژێت كەلە گەرمیانەوە دەگاتە سنووری ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان.
هاوکات ئێران لە سنووری سەردەشت و قەڵادزێشەوە ساڵانە بە گرتنەوەی ئاوی رووباری زێی بچووک، مەترسی لەسەر ئاوی ڕووبارەکانی سنوورەکە و کەرتی کشتوکاڵ و ئاوی خواردەنەوەی ئەو ناوچەیەش دروست دەکات.
باسنیوز
