هۆشدارییەکی توند لە وەزیری تەندروستیی حكوومهتی ههرێمی كوردستانەوە
ئهمڕۆ سێشهممه 23/3/2021، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگهیاند: "ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا زۆر زیاد بووە و ڕێژهی تووشبوون ئەمڕۆ گەیشتە 10.3%ـی ئهوانهی پشكنینیان بۆ دهكرێ".
وەزیری تەندروستی ئاماژە دەکات ئەو ڕێژەی تۆمارکراوە دوو هێندەیە، "دوو هێندی ڕێژەی سنورداری تووشبوونە، کە پێویستە لە 5% زیاتر نەبێت".
سامان بەرزنجی دەشڵێت: ئەم ڕێژەیە پێشبینی دەکرێت زۆر زیاتریش بێت بەهۆی ئەوەی لەم ڕۆژانەدا پشووە و زۆربەی تاقیگە و کلینیکە تایبەتەکان نییە، بەڵکوو تەنیا فریاکەوتن و سەنتەرەکان هەیە".
ئهوهشی خسته ڕوو، كه نیگەرانن لەوەی پابەندبوون به بڕیارەکان پەیڕەو ناکرێت "بەداخەوە بەبێ ماسک و قەرەباڵغی و بەریەککەوتن، هۆی خێراتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە دەبێت".
باسنیوز
