له دیالە داعش دوو كرێكاری گولـلەباران كرد
نیهاد محەمەد، گوتەبێژی پۆلیسی دیالە، رایگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەممە 23ی 3ی 2021، تەرمی دوو هاووڵاتی رفێندراوی دەستی تیرۆریستانی داعش لە سنووری شاری باقوبە دۆزرانەوە".
ئاماژهی بهوهش كرد، ئەو دوو هاووڵاتییە پیشەیان كرێكاری كێڵگەی پەلەوەری بووه له سنووری دیالە و بەر لە 3 رۆژ لەگەڵ دووكەسی دیكهدا رفێندرابوون.
گوتەبێژهكهی پۆلیسی دیالە، راشیگەیاند: شوێنەواری فیشەك بە جەستەی ئهو ئەو دوو كرێكارەوە دیار بووه.
باسنیوز
