ئیسرائیل؛ هەڵبژاردنی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بنكه‌كانی ده‌نگدان به‌مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان "كنێست"ی ئیسرائیل ده‌ستیپێكرد و بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێریش به‌رده‌وام ده‌بێت، ئەوەش چوارەم هەڵبژاردنە لەماوەی دو ساڵدا کە لەو وڵاتە بەڕێوەدەچێت.
ده‌سته‌ی راسته‌وخۆی ئیسرائیل "مكان" بڵاویكرده‌وه، كاتژمێر 7:10 خوله‌كی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی وڵاتەکە ده‌ستیپێكردوه، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی بنكه‌كانی ده‌نگدانیش، 20.000 (بیست هه‌زار) پۆلیس بڵاوه‌یان پێكراوه.
له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئیسرائیل، 39 لیست به‌شدارن و كێبڕكێ له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی 120 كورسی په‌رله‌مانی ده‌كه‌ن
له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئیسرائیل، 39 (سی و نۆ) لیست به‌شدارن و كێبڕكێ له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی 120 (سه‌د و بیست) كورسی په‌رله‌مانی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها 6.578.084 (شه‌ش ملیۆن و پێنجسه‌د و حه‌فتا و هه‌شت هه‌زار و هه‌شتاو چوار) ده‌نگده‌ر مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، 78%ی ده‌نگده‌ران یه‌هودی، 17%یان عه‌ره‌بن، 16.685 (شازده هه‌زار و شه‌شسه‌د و هه‌شتاو پێنج) بنكه‌ی ده‌نگدانیشیان بۆ كراوه‌ته‌وه.
هه‌ر پارتێكی ئیسرائیلی پێویستی به 61 كورسی هه‌یه بۆئه‌وه‌ی بتوانێت حكومه‌ت پێكبهێنێت
هه‌ر پارتێكی ئیسرائیلی پێویستی به 61 كورسی هه‌یه بۆئه‌وه‌ی بتوانێت حكومه‌ت پێكبهێنێت، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش له‌ماوه‌ی دو ساڵی رابردودا ده‌بێته چواره‌م هه‌ڵبژاردن و تا ئێستا پارته سیاسییه‌كان نه‌یانتوانیوه كورسی پێویست به‌ده‌ستبهێنن بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و هیچ هاوپه‌یمانێتیه‌كیشیان بۆئه‌و مه‌به‌سته ئه‌نجام نه‌داوه.
ئەم هەڵبژاردنەی ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێت دەبو ساڵی 2023 بەڕێوەبچێت، بەڵام لە مانگی (کانونی یەکەم/12) بەهۆی دروستبونی کێشە لەسەر بودجەی وڵات، پەرلەمانی ئیسرائیل هەڵوەشایەوە و بڕیاردرا لە 23ی ئازاری 2021دا هەڵبژاردنی پێشوەخت بەڕێوەبچێت.
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئێستای وڵاتەکە ماوەی 12 ساڵە ئەو پۆستە بەڕێوەبات و هیوای بە بردنەوە و دروستکردنی هاوپەیمانییەکی بەهێزە بۆ بەڕێوەبردنی وڵات، ئەوەش لەکاتێکدایە لە دو رۆژی رابردودا به‌هه‌زاران كه‌س له ئیسرائیل رژانه سه‌رشه‌قامه‌كان و ناڕه‌زایه‌تیان به‌رامبه‌ر به مانه‌وه‌ی بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ربڕی.
خەندان
