34 ھەزار گەشتیار ڕوویان له‌ ھەولێر كردووه‌ و ڕێژه‌كه‌ به‌رزتر ده‌بیته‌وه‌

34 ھەزار گەشتیار ڕوویان له‌ ھەولێر كردووه‌ و ڕێژه‌كه‌ به‌رزتر ده‌بیته‌وه‌
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو زیاتر لە 34 ھەزار گەشتیار ھاتوونەتە ھەولێر و پێشبینی دەكرێ له‌ ئەمڕۆوە ھاتنی گەشتیار بەرز ببێتەوە.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 22/3/2021، نەریمان فازڵ، بەڕێوەبەری راگەیاندنی گەشتوگوزاری ھەولێر بە (باسنیوز)ـی راگەیاند لە سەیرانگاکان و شوێنە گەشتیارییەکان ئامادەکاریی تەواو کراوە بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران.

لە بارەی ھاتنی ژمارەیەکی زۆری گەشتیار بەڕێوەبەری راگەیاندنی گەشتوگوزاری ھەولێر گوتیشی لە ماوەی چەند رۆژی پشووی نەورۆز 34 ھەزار گەشتیار روویان لە شاری ھەولێرکردووە.

گوتیشی پێشبینی دەکەین ئەمڕۆ ھاتنی گەشتیار بۆ سنووری پارێزگای ھەولێر بەرز ببێتەوە، چونکە قەدەغەی ھاتوچۆ لە پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق ھەڵگیراوە ژمارەیەکی زۆر گەشتیار روو لە ھەرێمی کوردستان دەکەن.






باسنيوز
Top