ئێزدییەکان گرنگی بە جەژنی نەورۆز دەدەن
جه‌ژنی نه‌ورۆز له میلله‌تی كورددا پیرۆزی و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، ئێزدییه‌كان وه‌ك به‌شێكی ره‌سه‌نی میلله‌تی كورد، ساڵانه به‌شداری رێوڕه‌سمی ئه‌و جه‌ژنه ده‌كه‌ن.
له‌گه‌ڵ هاتنی نه‌ورۆز، جەعفەر سمۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری ئێزدییان له دهۆك، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، پلانی خۆیان بۆ ئه‌م ساڵ هه‌یه، به‌ڵام له‌به‌ر په‌تای كۆرۆنا جیاواز له ساڵه‌كانی رابردوو، خه‌ڵك رێنماییه‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
هونه‌رمه‌ندانی ئێزدی هه‌موو ساڵێك گۆرانی له‌سه‌ر نه‌ورۆز دروست ده‌كه‌ن، رێبه‌ر باعه‌درێ، یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده گه‌نجه‌كانه، كه ئه‌م ساڵ به گۆرانییه‌كی نوێ به‌شداری له نه‌ورۆز ده‌كات.
جه‌ژنی نه‌ورۆز، له كۆمه‌ڵێك قه‌ول و به‌یتی پیرۆزی ئێزیدیاندا هاتووه، له‌به‌ر ئه‌وه ئێزدییه‌كان رێزێكی زۆر له نه‌ورۆز ده‌گرن و هه‌موو ساڵێك ئاهه‌نگی كه‌یف و شادی ده‌گێڕن.
k24 -
