ئەندامێكى مەکتەبی سیاسی پارتي: ئێمە خۆمان بەبەرپرس دەزانین کەرکوک لەو ھێزە نامۆیانە لەو داگیرکەرانە رزگار بکەین.

ئەندامێكى مەکتەبی سیاسی پارتي:  ئێمە خۆمان بەبەرپرس دەزانین کەرکوک لەو ھێزە نامۆیانە لەو داگیرکەرانە رزگار بکەین.


بەرێز «دکتۆر کەمال کەرکوکی» ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوک-گەرمیان، لە لێدوانێکی فەرمیدا رایگەیاند؛ حەشدی شعبی چیەکات لە کەرکوک ؟
ئەم ھێزە نامۆیە کەرکوکیان داگیر کردووە، بەداخەوە خیانەت کارانی ١٦ ئۆکتۆبەر بوونە ھۆکاری ئەوەی ھەموو کەرکوک داگیر بکەن نەک تەنھا چەند بارەگایەکی پارتی دیموکراتی کوردستان.

ئێمە خۆمان بەبەرپرس دەزانین کەرکوک لەو ھێزە نامۆیانە لەو داگیرکەرانە رزگار بکەین.

باھەموو جیھان و حەشدی شەعبی بزانێت، بەخۆشی بێت باشترە، جابەخۆشیبێت یان ناخۆشی کەرکوک دەبێت بگەرێتەوە دۆخی جارانی و بەئازادی بژێت،
ناکرێت ھێزێکی نامۆ لەدورەوە ھاتبێت و بارەگای داگیر کردبێت و چەپڵەی بۆ لێدرێت؟!

بارەگاکان بەبریاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەگەڵ حکومەتی ھەرێمی کوردستان، رێکەوتن کراوە، بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و پارتی گەلی تورکمان چۆڵبکرێت و رادەستی خاوەنەکانی بکرێتەوە.

ھەرچەند چەنکەسێکی سودمەن لەدۆخەکە وەک پارێزگاری سەپێندراو بەرپرسی ئۆپراسیۆنەکان و لایەنێکی خیانەت کاری ١٦ ئۆکتۆبەر، لە ژێرەوە دەستیان ھەیە ھانی خەڵک دەدەن ھەرکات دەنگۆی رادەست کردنی بارەگاکان بڵاو دەبێتەوە خۆپیشاندان بکەن، وەک بینیمان روداوێک رویدا کەسیان خۆیان پێرانەگیراو زۆر ھەوڵیاندا بیان گەرێننەوە پێیان رانەگیرا.

ئەم دۆخە ئەبێت چاکبکرێت، بەنسبەت پارتی پرۆژەی ھەیە بۆ ئاسایی کردنەوەی باردۆخی کەرکوک، دەبێت پێشمەرگەو سوپا لە دەرەوەی شارو قەزاو ناحیەکان سنورەکە بپارێزن و مەلەفی ئەمنی و بازگەکان رادەستی پۆلیسی ناوخۆیی بکرێت،
مەلەفی سیاسی بارەگاکانش رادەست بکرێ و چۆڵبکرێت و پارتی دیموکراتی کوردستان بگەرێتەوە و کاری خۆیی بکات.






باسنيوز
Top