چوار تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر گیانیان لەدەستدا

چوار تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر گیانیان لەدەستدا
دەستەی تەندروستیی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر، ئاماری رۆژی پێنجشەممە 18ی ئاداری 2021ی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، چوار تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

د. جوان مستەفا، هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستیی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ئاشکرایکرد، دوو پیاو و ژنێک لە قامشلۆ و ژنێکی دیکەی تووشبوو لە حەسەکە گیانیان لەدەستداوە.

هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستیی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ئەوەشی راگەیاند، بەگوێرەی ئامارەکانی ئەمڕۆ، 77 تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا تۆمارکراون، کە 41 نێر و 36 مێینەن.

جوان مستەفا روونیشیکردەوە، تاوەکو ئێستا 8977 تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، لەو ژمارەیەش 350 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە و 1265 توشبووی دیکەش چاکبوونەتەوە.
rudaw -
Top