راپەڕین.. بەشی فریاکەوتنی تایبەت بە منداڵان دەکرێتەوە

راپەڕین.. بەشی فریاکەوتنی تایبەت بە منداڵان دەکرێتەوە
بەرێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی راپەرین رایدەگەیەنێت، لە داهاتوویەکی نزیکدا بەشی فریاکەوتنی تایبەت بە منداڵان لە نەخۆشخانەی فێرکاریی لەدایکبوون و منداڵان لە ڕانیە دەکرێتەوە.

د. دیار ئیبراھیم، بەرێوەبەری گشتیی تەندروستیی راپەرین، راگەیاند: "لە بەردەوامی هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی ڕاپەڕین بۆ خزمەتکردنی چین و توێژەکانی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین لە ڕووی خزمەتگوزاریی تەندروستییەوە، لە داهاتوویەکی نزیکدا بەشی فریاکەوتنی تایبەت بە منداڵان لە نەخۆشخانەی فێرکاری لەدایکبوون و منداڵان لە ڕانیە دەکرێتەوە".


گوتیشی: "ئەم بەشە ئێستا زۆرینەی کارەکانی تەواوکراوە و لە نزیکترین کاتدا خزمەتگوزارییەکانی دەکەوێتە کار و سوودێکی زۆری بۆ دانیشتووانی سنوورەکە دەبێت".


basnews -
Top