لە هەولێر سێ کەس هاووڵاتییەک دەرفێنن و داوای 8000 دۆلار دەکەن

لە هەولێر سێ کەس هاووڵاتییەک دەرفێنن و داوای 8000 دۆلار دەکەن
پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، سێ کەسیان بە تۆمەتی رفاندنی هاووڵاتییەک دەستگیرکردووە کە بۆ ئازادکردنی داوای هەشت هەزار دۆلاریان کردبوو.

موقەدەم هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر راگەیاند، هێزەکانیان دوای لێکۆڵینەوە و "چاودێرییەکی چڕ" و بەدەستهێنانی زانیاری، لە بۆسەیەکدا سێ کەسیان بە تۆمەتی رفاندنی هاووڵاتییەک بەناوی (ا. ھ. ز) دەستگیرکرد، کە لە بەرامبەر ئازادکردنیدا، داوای زیاتر لە 8000 دۆلاریان کردبوو.

تۆمەتبارەکان بە ناوەکانی (ف. م. ر) و (ز. م. ر) و (م. د. ز)، کە لە شوێنێک چاوەڕێی وەرگرتنی بڕە پارەکە بوون، لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکراون و دراونەتە دادگە.

بە گوتەی گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر، رفێندراوەکەش دوای ئازادکردنی، رادەستی خانەوادەکەی کراوەتەوە.
Top