پرسە و سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی گەیێندرایە بنەماڵەی مەحموود سەنگاوی

پرسە و سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی گەیێندرایە بنەماڵەی مەحموود سەنگاوی
بەپێی راگەیێندراوی نووسینگەی راگەیاندنی مەحموود سەنگاوی، بەبۆنەی کۆچی دوایی هاوژینەکەیەوە، سیداد بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە نوێنەرایەتیی سەرۆک بارزانی، هاوخەمی و پرسە و سەرەخۆشیی پێ گەیاندووە.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، لە پەیوەندییەکی دیکەی تەلەفۆنیدا ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر پرسە و سەرەخۆشیی بۆ هەمان مەبەست ئاراستەی مەحموود سەنگاوی کردووە.

نووسینگەی راگەیاندنی مەحموود سەنگاوی دەڵێت، رۆژی ھەینی 19ی ئاداری 2021 کاژێر 10:00ی پێشنیوەڕۆ تەرمی "حاجی سەعدە حمەساڵح سلێمان"، هاوژینی مەحموود سەنگاوی لە "مزگەوتی حاجی ئەحمەد شەمەی"ی بەرامبەر تەلاری ھونەر بەڕێدەکرێت بۆ گۆڕستانی بەکرەجۆ و بە خاک دەسپێردرێت.-

رۆژی 15ی ئاداری 2021 حاجی سەعدە، هاوژینی مەحموود سەنگاوی فەرماندەی میحوەری گەرمەسێر بە نەخۆشی لە دەرەوەی وڵات و لە تەمەنی 59 ساڵی دا کۆچی دواییکرد.

سەعدە حمەساڵح سلێمان لە ساڵی 1983 ژیانی هاوسەریی مەحموود سەنگاوی پێکهێناوە.
rudaw -
Top