لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سنووری گەرمیان کەسێک گیانی لەدەستدا

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سنووری گەرمیان کەسێک گیانی لەدەستدا
راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتووچۆدا کە لەسەر رێگەی قەزای کفری بۆ ناحیەی سەرقەڵا روویداوە، شۆفێرێک گیانی لەدەستداوە.

رووداوەکە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 18ی ئاداری 2021 روویداوە و لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی هۆندا ئەلنترا و بارهەڵگرێک لە جۆری مان بووە.

موقەدەمی مافپەروەر، عەلی جەمال قدووری لە پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، شۆفێری هۆنداکە بەناوی "محەممەد قادر کەریم" کە لەدایکبووی ساڵی 1992 بووە و دانیشتووی کفرییە، گیانی لەدەستداوە.
rudaw -
Top