سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوایه‌ك له هاووڵاتیان ده‌كات
مه‌سرور بارزانی، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، نووسیویه‌تی: "ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا دووباره لە بەرزبوونەوەدایه. پێویستە هەموومان به‌یه‌كه‌وه کار بکەین بۆ ئەوەی به‌ره‌نگاریی جۆری نوێی ڤایرۆسه‌كه ببینه‌وه".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "خۆتان و خۆشەویستانتان بپارێزن، تكایه دەمامکەکانتان ببه‌ستن و رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان پەیڕەو بکەن".
له چه‌ند رۆژی رابردوودا، به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ئاماره‌كانی تووشبوون به كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵكشاوون و له ئاماری ئه‌مڕۆیدا، وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، له كۆی (7720) پشكنین ده‌ركه‌وتووه، (512) تووشی په‌تاكه بوون.
له سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی كۆرۆناوه له مانگی شوبات/ فێبرایه‌ری ساڵی رابردوو، تا ئه‌مڕۆ به گوێره‌ی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی (3579) كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و (114510) كه‌سیش تووشی په‌تاكه بوون.
k24 -
