فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق: ھاوسەنگی نیشتمانی بە سەپاندنی ئیرادەكان نابێت
فراكسیۆنی پارتی لە نامەیەکەیدا بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق داوای جیبەجێكردنی پرهنسیپی ھاوبەشی و ھاوسەنگی و تەوافقی كردووە لە پەسندكردنی ھەمواری یاسای دادگای باڵای ئیتیحادی، داواشیكردووە، چەسپاندنی متمانەی كردووە لە نێوان لایەنە سیاسییە ناكۆكەكان بەپێی بەرژەوەندی باڵای نیشتیمانی.
هەروەها ئاماژەشی بەوەداوە، "كورد ھاوبەشی راستەقینەن لەم وڵاتەدا دێرینەدا، و مێژووی نزیك جەختدەكاتەوە لەسەر ئەوەی كورد ھۆكاری سەقامگیری نیشتیمانی بوونە و ناكرێت سیاسەتی فەرامۆشكردن و پەراوێزكردن پەیڕەو بكرێت، چونكە بێگومان ئەوە خزمەت بە بەرژەوەندی عێراقییەكان ناكاتی.
ئەوەش خراوەتە روو، "ئێمە بە بیری ھاوبەشانمان لە نیشتیماندا دەھێنینەوە، كە بەیەكەوە ژیانی ئاشتیانەی ئازاد بنەمای دەستوورە و ھاوسەنگی نیشتیمانی بە سەپاندنی ئیرادەكان نابێت و لەوانەیە بەرەو داڕمانی ببات".
لە خاڵێکی دیکەی نامەکەدا فراکسیۆنی پارتی رایگەیاندووە: ئێمە داوا دەكەین مافەكانمان دابین بكرێن و درووستكردن و پێكھاتنی دادگا بە كۆدەنگی دادوەرە بنەڕەتییەكان بێت و بەپێچەوانەكەشی ھەموو ئەوانەی بەشداری دەكەن بەرپرسیارییەتی مێژوویی و تەواوی لێكەوتەكانی ھەڵدەگرن.
لە كۆتایی نامەكەشدا فراکسیۆنی پارتی داوا لە گشت لایەك دەكات دڵنیایی یاسایی و دەستووری فەراھەم بكەن و بیچەسپێنن، كە بەیەكەوە ژیانی ھاوبەش لە نێوان ھاووڵاتیانی گەلی عێراق بە ھەموو پێكھاتەكانییەوە بەھێزدەكات.
باسنيوز
