هێزە عێراقییەكان لە سنووری داقووق داعش بۆردومان دەكەن

هێزە عێراقییەكان لە سنووری داقووق داعش بۆردومان دەكەن
لە سنووری شارۆچكەی داقووقی سەر بەپارێزگای كەركووك، بۆ دوورخستنەوەی مەترسییەكانی داعش، هەڵمەتێك و ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بۆ ئاشكراكردن و دەستگیركردنی تیرۆریستانی داعش دەستی پێكردووە.

لویس خزر، قایمقامی شارۆچكەی داقوق، رایگەیاند: "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە18ی3ی2021 بۆ لەناوبردنی چەکدارانی داعش لەلایەن هێزەكانی سوپا و پۆلیسی فیدراڵیی عێراقەوە دۆڵی چای و چەمی ڕۆخانە لە سنووری داقوق بۆردومان کراون."

گوتیشی: "لەگەڵ ئەو بۆدومانەدا هەڵمەتی گەڕان و پشكنین بۆ ئاشكراكردنی پاشماوەكانی داعش دەستی پێكردووە."

قایمقامی داقووق، ئەو هەڵمەتەی بە گرنگك زانی، چونكە داعش لە سنووری ناوچەی رەشاد و ریاز كە هاوسنوری داقووقن دەستیان بە جووڵە كردووەتەوە.












باسنیوز


Top