له سلێمانى سێ كه‌س به‌هۆى ڕووداوێكى هاتوچۆ بریندار بوون
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18/3/2021، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى سلێمانى، ژماره‌یه‌ك وێنه‌ى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كردووه‌ته‌وه، تێیدا باس له‌وه كراوه، پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ، له شه‌قامى سالمى سلێمانى له به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شاره‌وانى، ئۆتۆمبێلێكى جۆرى BMW به‌هۆى تیژڕۆییه‌وه وه‌رگه‌ڕا، پاشان خۆى به سێ ئۆتۆمبێلى دیكه‌دا كێشا.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، له ئه‌نجامى ڕووداوه‌كه‌دا سێ سه‌رنشینى ئۆتۆمبێله‌كان بریندار بوون و ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كراون.
باسنيوز
