ئاگادارییه‌ك له ته‌ندروستیی هه‌ولێره‌وه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر، ئاگادارییه‌كى بۆ سه‌رجه‌م دازگاكانى ته‌ندروستیی سنوورى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18/3/2021، په‌یجى فه‌رمیی نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگاریی هه‌ولێر، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)، ئاگادارییه‌كى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێرى بڵاو كردووه‌ته‌وه، تێیدا هاتووه: "ئاگاداری بەڕێوەبەر و دەستەی کارگێڕیی گشت نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر دەکەینەوە، کە ڕۆژی شەممە 20/3/2021، ده‌وام لە دامودەزگاکانی تەندروستی ئاسایی دەبێت".
به‌پێى بڕیارى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، جگه له ڕۆژانى نه‌ورۆز كه ده‌كاته 21 و 22 و 2021/3/23، ڕۆژى چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتووش 24 و 2021/3/25 پشووى فه‌رمییه.
باسنيوز
