سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی فینلەندا لە عێراق كرد

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی فینلەندا لە عێراق كرد
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ڤێسا هاککینن باڵیۆزی فینلاند لە عێراق کرد و له‌ دیدارێكدا برەودان بە پەیوەندییەکانی فینلەندا لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ خرانه‌ به‌ر باس.

ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/3/17 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ڤێسا هاککینن باڵیۆزی فینلاند لە عێراق کرد، لە دیدارەکەدا برەودان بە پەیوەندییەکانی فینلەندا لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور و پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی عێراق بۆ ساڵی 2021 تاووتوێ کرا.

باڵیۆزی فینلاند، وێراى دووپاتکردنەوى سوپاس و پێزانینى وڵاتەکەى بۆ ڕۆڵى هەرێمى کوردستان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و تێکشکاندنى داعش، بەردەوامیى پشتیوانیی فینلەنداشی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان، سوپاسی پشتیوانیی فینلەندای لە هەرێمی کوردستان کرد و هیوای خواست، پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا، زیاتر گەشە بسەنێت و فراوانتر ببێت، بە تایبەتی لە بواری وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاریدا.

هەڵبژادنەکانی داهاتووی عێراق و گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی میلیشیا و هێزە چەکدارە نایاساییەکان لە دەڤەرەکە و هەوڵەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان ، چەند تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوون.












باسنيوز


Top