پشده‌ر.. سێ كه‌س بە مادەی هۆشبەرەوە ده‌ستگیر كران
محه‌مه‌د فازڵ، گوته‌بێژى ئاسایشى ڕاپه‌ڕین ڕايگه‌یاند: "دوای دەسکەوتنی زانیاریی ورد و بەدواداچوون، هێزەکانی بنکەی ئاسایشی هەڵشۆ لە قەڵادزێ، توانیان سێ کەس دەستگیر بکەن، کە كاریان بەکارهێنان و دابەشکردنی مادەی هۆشبەر بووە".
گوتیشى: "هەر سێ کەسە تۆمەتبارەکە دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە و لەسەر بڕیاری دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی پشدەر، و بەپێی ماددەی ۲٦ لە یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان به‌ند كراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گەڵیان ده‌ستى پێكردووه".
باسنيوز
