هاتوچۆى سلێمانى ئاگادارییه‌كى بۆ سه‌رجه‌م هاووڵاتییان بڵاو كرده‌وه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17/3/2021، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى سلێمانى، ئاگادارییه‌كى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا باس له‌وه كراوه، بڕى دوو هه‌زار و 583 ماتۆرسكیلى ده‌ستبه‌سه‌رداگیراو بۆ فرۆشتن به‌شێوه‌ى ئاسن ئاماده كراوه، هه‌ر كه‌سێك ئاره‌زووى به‌شداریكردنى هه‌یه، دەتوانێت لە پڕۆسەی زیادکردنی ئاشکرا بە ڕەچاوکردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە، بەشدار بێت:
1ـ کەسی بەشداربوو دەبێت چەکی پەسەندکراو بۆ ڕۆژی ئاشکراکردنەکە بە بڕی پێنج ملیۆن دینار ئامادە بکات.
2ـ کڕیار گشت خەرجییەکان و بڵاوکردنەوەی زیادکردنی ئاشکرا دەگرێتە ئەستۆ.
3ـ دەبێت کڕیار لە ماوەی پێنج ڕۆژدا سەرجەم ماتۆرە پانکراوەکان بباتە دەرەوەی گەراجەکە، پاش تێپەڕبوونی ئەو ماوەیە، ڕۆژانە بڕی 100 هەزار دینار سزای دواکەوتنی لێ وەردەگیرێت.
4ـ پڕۆسەی زیادکردنی ئاشکراکە لە ڕۆژى 1/4/2021ه‌وه لە گەراجی کۆنی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆى سلێمانى لە قەرەتۆغان لە کاتژمێر 10ی بەیانی ئەنجام دەدرێت.
باسنيوز
