كهشوههوای رۆژانی نهورۆز ڕاگەیاندرا
ئهمڕۆ چوارشهممه 17/3/2021، فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ڕايگەیاند: "بە پێی پێشبینییەکانمان رۆژانی یەکەم و دووەمی نەورۆز کەشو هەوا لە هەرێمی کوردستان ئاسایی دەبێ و ئاسمان ساماڵدەبێت و ئەگەری بارانبارین نییە".
زیاتر گوتیشی "ئەو دوو رۆژە کەشێکی خۆشی دەبێت، پلەکانی گەرما لە نێوانی 18 بۆ 22پله دەبێ"
فازڵ ئیبراهیم ئاماژەی بەوەشدا پێشبینی ئەوە هەیە ڕۆژی سێیەمی نەورۆز باران ببارێ گوتیشی:" سێیەم رۆژی نەورۆزەوە پێشبینی بارانبارین دەکرێت، کە لە چوارەم رۆژی نەورۆزەوە کاریگەرییەکەی زیاتر دەردەکەوێت و سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە".
تاوەکوو ئێستا هیچ بڕیارێک نییە، بۆ ڕۆژانی نەورۆز لە هەرێمی کوردستان قەدەغەی هاتووچۆ هەبێ، حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش بەبۆنەی نەورۆزەوە هەفتەی داهاتوو لە یەکشەممە بۆ پێنجشەممەی کردە پشوو.
باسنيوز
