وه‌زیرى ته‌ندروستی هۆشدارییهكى له‌باره‌ى كۆرۆناى گۆڕاو بڵاو كرده‌وه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17/3/2021، د. سامان به‌رزنجى، وه‌زیرى ته‌ندروستی، هۆشدارییهكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: "زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا خێرا بڵاو دەبێتەوە، زۆرترین ژمارە و ڕێژەی تووشبوون 7.8% تومار کراون، لە ڕۆژانی داهاتوو پێشبینی زیاتریش دەکرێت".
باسى له‌وه‌ش كردووه: "بەپێی پێوەرەکان، ڕێژەی گواستنەوەی ڤایرۆس لە هەر تووشبوویه‌ک زیاتر لە کەسێکی دیکە تووش دەکات و ژمارەی پڕبوونی قەرەوێلەکان لە نەخۆشخانەکان زۆر زیاتر بووە، ئەمەش گواستنەوەی بەربڵاوی نێو کۆمەڵگه دەگەیەنێت، تکایە پاڵپشتی ڕێکارەکان بن و ئاگاداری خۆتان و خانەوادەتان بن، دانانی ماسک و دوورکەوتنەوە لەیەکتر و نەچوون بۆ شوێنی قەرەباڵغ، گرنگترین ڕێکارەکانی خۆپارێزییە".
وه‌زیرى ته‌ندروستى هیواى سه‌لامه‌تى بۆ هه‌موو لایه‌ك خواستووه و ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، لە کاتی بوونی نیشانەکان، بۆ پشکنین و چارەسەرکردن.
باسنيوز
