مه‌سرور بارزانی: ده‌بێ به په‌یڕه‌وكردنی ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان یارمه‌تیده‌ری كارمه‌ندانی ته‌ندروستی بین
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17/3/2021، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له تویتێكدا ئاماژه‌ی به كاری كارمه‌ندانی ته‌ندروستیی كرد و ڕای گه‌یاند: كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ڕۆژانه ژیانی خۆیان ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه لە پێناو سه‌لامه‌تی ئێمه.
له به‌شێكی دیكه‌ی تویته‌كه‌یدا، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دووپاتی كرده‌وه: "ده‌بێت ئێمه‌ش یارمه‌تیده‌ر بین به به‌ستنی ده‌مامك و په‌یڕه‌وكردنی ڕێنماییه تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی"
