دوای 33 ساڵ ھێشتا عێراق ھاووڵاتیانی ھەڵەبجەی قەرەبوو نەكردوونەتەوە

دوای 33 ساڵ ھێشتا عێراق ھاووڵاتیانی ھەڵەبجەی قەرەبوو نەكردوونەتەوە
برینداران و کەسوکاری شەهیدانی هەڵەبجە هەمیشە چاوەڕێی ئەوەن، کە ئەو نەهامەتیەی بەسەریان هاتووە بە یاسا و پڕۆژەیەکی تایبەت بەو پارێزگایە قەرەبوو بکرێەوەو زیانلێکەوتووان هاوکاری بکرێن لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، بەڵام تائیستا بچووکترین هەنگاو، لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ قەرەبوکردنەوەیان نەنراوە.

لەلایەن حکومەتی عێراقەوە تائیستا هەڵەبجە وەک بەشێک لەپارێزگای سلیمانی سەير دەکریت.

مائیدەنەجاڕ، پەرلەمانتاری عێراقی گوتی: "پێویستە سەرجەم لایەنەکان یەک دەنگ و یەک هەڵوێست بن لەبەرامبەر قەرەبووکردنەوەی هاوڵاتیانی هەڵەبجە.

گوتیشی: کابینەی نۆیەم گرنگیەکی زۆری بەبوژاندنەوەی پارێزگاکە داوە و بەردەوامیش دەبێت.

33ساڵ تێپەڕیوە بەسەر کیمیابارانی هەڵەبجە لەلایەن حکومەتی بەعسەوە، بەڵام تائیستا هیچ هاووڵاتییەکی ئەو شارە قەرەبوو نەکراونەتەوە و هیچ هەنگاوێکیش لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری شەهیدان نەنراوە. ئەمە لەکاتێکدایە، حکومەتی عێراق ساڵانە قەرەبووی وڵاتی کوێت دەکاتەوە.
k24 -
Top