دوای 33 ساڵ ھێشتا عێراق ھاووڵاتیانی ھەڵەبجەی قەرەبوو نەكردوونەتەوە
لەلایەن حکومەتی عێراقەوە تائیستا هەڵەبجە وەک بەشێک لەپارێزگای سلیمانی سەير دەکریت.
مائیدەنەجاڕ، پەرلەمانتاری عێراقی گوتی: "پێویستە سەرجەم لایەنەکان یەک دەنگ و یەک هەڵوێست بن لەبەرامبەر قەرەبووکردنەوەی هاوڵاتیانی هەڵەبجە.
گوتیشی: کابینەی نۆیەم گرنگیەکی زۆری بەبوژاندنەوەی پارێزگاکە داوە و بەردەوامیش دەبێت.
33ساڵ تێپەڕیوە بەسەر کیمیابارانی هەڵەبجە لەلایەن حکومەتی بەعسەوە، بەڵام تائیستا هیچ هاووڵاتییەکی ئەو شارە قەرەبوو نەکراونەتەوە و هیچ هەنگاوێکیش لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری شەهیدان نەنراوە. ئەمە لەکاتێکدایە، حکومەتی عێراق ساڵانە قەرەبووی وڵاتی کوێت دەکاتەوە.
k24 -
