لەسەر بانگێشتنامەی مەسرور بارزانی شێخی ئەزهەر سەردانی هەرێمی کوردستان دەکا

لەسەر بانگێشتنامەی مەسرور بارزانی شێخی ئەزهەر سەردانی هەرێمی کوردستان دەکا
لەسەر بانگهێشتنامەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، شێخی ئەزهەر، سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.

بە پێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە تیایدا رایگەیاندراوە: "لەچوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆکۆماری میسر، ئەمرۆ ١٦ی٣ی٢٠٢١. د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی چاوی کەوت بە دکتۆر ئەحمەد تەییب، شێخی ئەزھەر".

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش خراوەتە روو، کە وەزیری ئەوقاف بانگھێشتنامەیەکی فەرمی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی گەیاندە شێخی ئەزھەر بەمەبەستی سەردانیان بۆکوردستان و ھەروەھا گەیاندنی پێزانینی سەرکردایەتی ھەرێمی کوردستان و مامۆستایانی ئایینی، بۆ رۆڵی میانرەوی ئەزھەر لەگەیاندنی پەیامی پیرۆزی ئیسلام.

هەروەها ئاماژە بەوەش دراوە، کە وەزیری ئەوقاف و شێخی ئەزھەر گفتوگۆیان لەبارەی قوتابیانی ھەرێمی کوردستان لەزانکۆکان و ناوەندەکانی خوێندن کە لە ئەزھەر دەخوێنن کرد.

جەختیشکراوەتەوە، "شێخی ئەزھەر باسی رۆڵی زانایان و رۆشنبیرانی کورد کرد لەخزمەت ئایین و موسوڵماناندا، ھەروەھا ھەرێمی کوردستانی بەشوێنێکی ئارام و لانەی پێکەوەژیان وەسف کردخۆشحاڵی خۆی بە بانگھێشت نامەی سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان نیشاندا".











باسنیوز

Top