پەیامی سەرەخۆشی مەسرور بارزانی بۆ کۆچی دوایی مێژوونووسی ناسراوی کورد کەمال مەزهەر

پەیامی سەرەخۆشی مەسرور بارزانی بۆ کۆچی دوایی مێژوونووسی ناسراوی کورد کەمال مەزهەر
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی مێژوونووسی ناسراوی کورد کەمال مەزهەر، بڵاوکردەوە و رایگەیاند کە کەمال مەزهەر، لە ڕێی بەرهەمەکانییەوە، خزمەتێکی زۆری بواری مێژووی کوردستان و کتێبخانەی کوردی کردووە.

دەقی پەیامەکە:

بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و مێژوونووسی نێوداری کورد د.کەمال مەزهەر-م بیست ، کە لە ڕێی بەرهەمەکانییەوە، خزمەتێکی زۆری بواری مێژووی کوردستان و کتێبخانەی کوردی کردووە. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و ڕووناکبیرانی کوردستان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە هەموومان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان












باسنيوز


Top