حکوومەتی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمیی جەژنی نەورۆز ڕادەگەیەنێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16/3/2021، د. جووتیار عادل، گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له ڕاگه‌یاندراوێكدا پشووی رۆژانی جه‌ژنی نه‌ورۆزی ڕاگه‌یاند و ئاشكرای كرد ڕۆژانی یەکشەممە، دووشەممە و سێشەممەی هەفتەی داهاتوو کە دەکاتە 21 و 22 و 23ـی ئاداری 2021، بەپێی ڕۆژمێری فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تەواوی دامەزراوەکانی حکوومەت، پشووی فەرمییە.
جگە لەو ڕۆژانەش، حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژی چوارشەممە و پێنجشەممەی هەمان هەفتە، کە دەکاتە 24 و 25ـی ئاداری 2021، وەکوو پشووی فەرمی رادەگەیه‌نێت.
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ی گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه: داوا لە هاوڵاتیان دەکەین لە ڕۆژانی نەورۆزدا پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکانی تایبەت بە خۆپارێزی لە پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا بن".
باسنيوز
