ناسر هه‌ركی: داوامان كردووه‌ کورد مافی ڤیتۆی له‌ دادگای باڵای فیدراڵی هەبێت

ناسر هه‌ركی: داوامان كردووه‌ کورد مافی ڤیتۆی له‌ دادگای باڵای فیدراڵی هەبێت
ئه‌ندامێكی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، داوایان کردووە کورد مافی ڤیتۆ (مافی رەتکردنەوەی بڕیارەکان)ی لە دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق هەبێت.

د.ناسر هه‌ركی، ئه‌ندامی پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند، ناکۆکییەکان لەسەر پرۆژەیاسای دادگای باڵای فیدراڵی بەردەوامن.

ناسر هەرکی هەروەها رایگەیاند، له‌ كۆی نۆ ئه‌ندامی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، پێنجیان شیعه‌ و دوویان سوننه‌ و دوویان كوردن.

هەروەک ئەو ئەندامەی فراکسیۆنی پارتی رایگەیاند، ناکرێ دادگاکە بە ویستی پێکهاتەیەک، کە زۆرینەیە، بڕیارەکانی بەسەر گەلی کوردستاندا فەرز بکات، بۆیە ”پێشنیازمان کردووە کورد مافی ڤیتۆی هەبێت“.

ناسر هەرکی ئاماژەی بە هەڵوێستی شیعە و سوننە لەبارەی داواکەی کورد کرد و رایگەیاند، شیعەکان رەتیان کردووەتەوە و سوننەکانیش هیچ هەڵوێستێکیان نییە.













باسنیوز
Top