پرۆفیسۆر کەمال مەزهەر ‌كۆچى دوایی كرد

پرۆفیسۆر کەمال مەزهەر ‌كۆچى دوایی كرد
پرۆفیسۆر کەمال مەزهەر ‌ئەحمەد، مێژوونووس و بیرمه‌ندى گه‌وره‌ى كورد، به‌هۆى نه‌خۆشییه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كى ئه‌ڵمانیا و له‌ ته‌مه‌نى 84 ساڵیدا، كۆچى دوایی كرد.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 16/3/2021، د. جه‌بار قادر، مێژوونووس، له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاوى كرده‌وه‌، كه‌ ئه‌مڕۆ پرۆفیسۆر کەمال مەزهەر ‌ئەحمەد، مێژوونووس و بیرمه‌ندى گه‌وره‌ى كورد له‌ نەخۆشخانەیەکی شاری بۆن لە ئەڵمانیا كۆچى دوایی كرد.

پرۆفیسۆر كه‌مال مه‌زهه‌ر، مێژوونووس و بیرمه‌ندی كورد، له‌ ساڵی 1937 له‌ گوندی ئاغجه‌له‌ر له‌دایك بووه‌، ساڵانێك له‌ به‌ریتانیا ژیاوه و ئه‌رشیڤی مێژوویی شانشینی گه‌وره‌ی به‌ریتانیای په‌یوه‌ندیدار به‌ كورد ته‌ی كردووه‌، خاوه‌نی كتێبی كورد و كوردستان له‌ به‌ڵگه‌نامه‌ نهێنییه‌كانی به‌ریتانیای به‌ دوو به‌رگ نووسیوه‌.


به‌شێك له‌ به‌رهه‌مه‌كانى پرۆفیسۆر كه‌مال مه‌زهه‌ر:

- ئافرەت لە مێژوودا: کورتە باسێکی مێژوویی و کۆمەڵایەتی
- تێگەیشتنی راستی؛ شوێنی لە رۆژنامەنووسی کوردیدا
- چینی کرێکارانی عێراق
- چەند لاپەڕەیەک لە مێژووی گەلی کورد - بەرگی 1
- چەند لاپەڕەیەک لە مێژووی گەلی کورد - بەرگی 2
- خەباتی رزگاریخوازی کورد و ئازەر لە ئێران
- رێنیسانس
- زاراوەی کارگێڕی، (عەرەبی کوردی)
- كوردستان لە ساڵەكانی شەڕی یەكەمی جیهاندا
- میر.









باسنيوز


Top