سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵوێزی ژاپۆن لە عێراق دەكات

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵوێزی ژاپۆن لە عێراق دەكات
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى پێشوازیی لە باڵوێزی ژاپۆن لە عێراق كرد، لە دیدارەكەدا باڵوێزی ژاپۆن لە عێراق سەرسامیی خۆی بە سەقامگیری و پێشكەوتنەكانی هەرێمی كوردستان دەربڕی.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 16/3/2021 لە سەلاحەددین، سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە سوزوكی كوتارو، باڵوێزی ژاپۆن لە عێراق كرد، لە دیدارەكەدا باڵوێزی ژاپۆن لە عێراق سەرسامیی خۆی بە سەقامگیری و پێشكەوتنەكانی هەرێمی كوردستان دەربڕی و ئاماژەی بەوە دا، كە ئەو سەقامگیرییەی هەرێمی كوردستان یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی ڕێكخراو و كۆمپانییە ژاپۆنییەكان بتوانن بە باشی و بێ گیروگرفت لە كوردستان كار و چالاكییەكانیان ئەنجام بدەن، هەروەها جەختیشی لەوە كردەوە كە وڵاتەكەی خوازیارە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان لە بوارە جیاجیاكان بە تایبەت بواری كشتوكاڵ و كارەبا پەرە پێ بدات.

لای خۆیەوە سەرۆك بارزانی سوپاسی گەل و حكوومەتی ژاپۆنی كرد بۆ ئەو یارمەتییانەی پێشكەشی هەرێمی كوردستانیان كردووە و هیوای فراوانتربوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولای خواست.

پەیوەست بە بارودۆخی سیاسی و دوا پێشهاتەكانی ناوچەكە، هەردوولا جەختیان لە دیالۆگ و ڕێكاری ئاشتییانە بۆ چارەسەركردنی قەیران و كێشەكان كردەوە.












باسنيوز


Top