دەزگاى خێرخوازیى بارزانى هاوکاریى خێزانە کەمدەرامەتەکانى هەڵەبجە دەکات
کەریم عەبدولقادر، بەرپرسى ئۆفیسى سلێمانى دەزگاى خێرخوازیى بارزانى بەوەکالەت، ڕاى گەیاند: "ئەمڕۆ 16ـى ئادارى 2021 دەزگاى خێرخوازیى بارزانى بە هاوکارى مانگی سووری ئیماراتى هەستا بە دابەشکردنى هەزار پاکێج خۆراک بە سەر خێزانە کەمدەرامەتەکانى سنوورى هەڵەبجەدا".
ڕوونیشى کردەوە: "ناوى ئەو خێزانانە لە ڕێکخراوە فەرمییەکانى وەک کۆمەڵەى قوربانییانى کیمیابارانى هەڵەبجە، ڕێکخراوى کەمئەندامانى هەڵەبجە و (جى سى سى) هەڵەبجە و لایەنى ئیدارییەکانى پارێزگاى هەڵەبجە وەرگیراون و ئەمڕۆ وەکوو نەریتێکى ساڵانەى هەستاین بە هاوکارىکردنیان".
باسنیوز
